٧ خاڵی گرنگ لەسەر فڵچەی ددان و شتنی ددانەكان



ددان شتن یەكێكە لەو كارانەی كە هەموومان ڕۆژانە ٢-٣ جار ئەنجامی ئەدەین بەڵام ئایا ئەو شێوازەی ددانەكانی پێ دەشۆین دروستە؟ شتنی ددانەكان بە ڕێگایەكی ڕاست و دروست كە تیایدا هەموو ڕووەكانی ددانەكانی تیادا بشۆردرێت كلیلی زەردەخەنەیەكی تەندروستە.
١. پێویستە ئەو فڵچەیەی كە بەكاری ئەهێنیت پاك و نوێ بێت ( ۳ مانگ جارێك فڵچەی ددان باشترە بگۆردرێت، یان هەر كاتێك كە ڕیشاڵەكانی نارێك و خوار بوونەوە).

٢. نابێت زۆر بە توندی ددانەكان بشۆرێت یان هیچ شوێنێك بەجێبهێڵرێت و نەشۆردرێت.

٣. باشترە سەری فڵچەكەت كۆتایی نیوە بازنەیی هەبێت، ڕیشاڵەكانیشی مامناوەند بن نە زۆر ڕەق و نە زۆر نەرم.

٤. هەویری ددان بە ڕێژەی تەواوی فڵچەكە بۆ كەسی گەورە و بەقەد دەنكە لەتكە نۆكێك بۆ منداڵ بەكاردێت.

٥. باشترین شێوازی شۆردنی ددان ئەم ڕێگەیە كە لە وێنەكە دیارە (فڵچەكە بەشێوەی جوڵەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بۆ ددانەكانی سەرەوە و لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆ ددانەكانی خوارەوە ئەجوڵێنرێت).

٦. هەردوو ڕووی دەرەوە و ناوەوەی ددان پێویستە بشۆرێت، سەر ڕووی ددانەكانیش بە بازنەیی بشۆردریت.

٧. بەهیچ شێوەیەك نابێت بە جوڵەی ئاسۆیی ↔ ددانەكان بشۆردرێت.